چوار بۆمب له نزیك بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌و كارمه‌ندێكی هێزه ئهمینهكانیش كوژرا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی، ڕاگه‌یاند، هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌نه‌وه بۆ وێستگه‌ی غازی كه‌ركوك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن وه‌ستاوه تا ئه‌و كاته‌ی بۆرییه‌كه چاككراوه‌ته‌وه.
ئه‌ندازیارێكی نه‌وت له كۆمپانیاكه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه ته‌قینه‌وه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه‌و به‌هۆی چوار بۆمبه‌وه بوه كه له نزیك بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن ته‌قیونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له كه‌ركوك ڕایگه‌یاندوه كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌و دوانی تریش برینداربوون، كاتێك ویستویانه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه نزیك ببنه‌وه، سێ بۆمبی تر ته‌قیونه‌ته‌وه.
٢٥ شوبات ٢٠١٧ - ١٧:٢٥
News ID: 814078
هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌نه‌وه بۆ وێستگه‌ی غازی كه‌ركوك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن وه‌ستاوه تا ئه‌و كاته‌ی بۆرییه‌كه چاككراوه‌ته‌وه.